spot_imgspot_img

یارییە ئاگرینەکان قەدەغە کران

لەگەڵ نزیکبوونەوە لە جەژنی ڕەمەزان و نەورۆز خواست لەسەر کڕین و فرۆشتنی یاریە ئاگرینەکان زیاد دەکات، قائمقامیەتی قەزای ڕانیە سزای تووندی ئەو کەسانە دەدات کە مامەڵە بە یارییەکان دەکات.

قائمقامیەتی قەزای ڕانیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، لەپێناو پاراستن و دووربوون منداڵان لە مەترسی بەکارهێنانی یارییە ئاگرینەکان و ڕەخساندنی کەشێکی ئارام لە ڕۆژانی جەژندا.

بۆ ئەم مەبەستە قائمقامیەتی قەزای ڕانیە بڕیاریدا داوە، ئەو کەسانەی یاریی ئاگرینە قەدەغە کراوەکان بفرۆشن شوێنکارەکەیان دادەخرێت و سزای دارایی دەدرێن، یاخود ئەو شوێنکارانەی لەڕێگای دەستگێر و منداڵانەوە یاریە ئاگرینەکان بفرۆشێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەن کار دەگیرێتەبەر، هەروەها ئەو کەسانەی شوێنکاریان نییە ڕاستەوخۆ دەدرێنە دادگە.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنە ئایینی و جەژنەکان ڕێژەیەکی زۆر یاری ئاگرین دێتە بازارەکانەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکرێت، بە کارهێنانیان لەلایەن منداڵان بێزارکردنی هاووڵاتییان و ڕووداوی نەخوازراو لێ دەکەوێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە