بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و خەڵکە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئادریان ئایسڵستاین، کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەکەی، لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتەکان لەسەر جەنگ لە ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان و عیراق تاوتوێکرا.
بافڵ تاڵەبانی جەختی لە دوورخستنەوەی لە ململانێکان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و وتی، تەواوی هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەمانە.
