spot_imgspot_img

شەپۆلی باران بارین گەیشتە هەرێم

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە و سبەینێ‌ شەپۆلەكە فراوانتر دەبێت و تاكو ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.

بەرگری شارستانیی ئاکرێ هاونیشتمانییان لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش لە ئەگەری دروستبوونی لافاو ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت: ئەمڕۆ تاوەکو سبەی بارانی بەخوڕ دەبارێت و هەورەبرووسکە و رەشەبای بەهێزی لەگەڵدایە.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێستا تاوە باران و هەورەبروسکە زیاتر بەشێوەی لاواز داخڵ بە بەشێک لە ناوچەکان بووە لەکاتژمێرەکانی داهاتوو سنوری هەڵەبجە و دەورووبەری و سلێمانی و دەوروبەری و بەشێکی گەرمیان و هەندێ شوێنی ڕاپەرین و شوێنی تر ئەگەری باران هەیە.

ڕاشیگەیاند، لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ بەولاوە شەپۆلی سەرەکی دابارین بەشێوەی فراوان داخڵ دەبێت و بەتێپەربوونی کات هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە تاوەکو ناوەڕاستی هەفتە بەردەوامە.

وتیشی، “دواتر کەشێکی کورتخایەنی دەداتێ و شەپۆلەکانی دابارینی تریش بەکاریگەری زۆر باش بۆ پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن و نەورۆز بەڕێوەن”.

ئەمە لەكاتێككدایە، لە ئێستادا شەپۆلەكە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراق و هەرێمەوە داخڵ بووە و دواتر سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.

دیمەنی ئێوارەی ئەمڕۆی موسڵ:

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە