spot_imgspot_img

نرخی نەوت چووە سەروو 100 دۆلار

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 103 دۆلار و 01 سەنت، ئەمەش بەهۆی بەردەوامی جەنگی هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران و وەستانی بازرگانی لە گەرووی هورمز.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 103 دۆلار و 01 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس بە 98 دۆلار و 71 سەنت بوو.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە جەنگی هاوپەیمانێتی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران هەیە، کە بووەتە هۆی وەستانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە گەرووی هورمز، کە ناوەندی سەرەکی ئاڵوگۆڕی نەوتی ناوچەکەیە بۆ جیهان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە