دوای ماوەی 10 ڕۆژ لە دواكەوتنی، مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵ دابەشكرا، ئەمە جگە لە دابەشنەكردنی دوو مووچەی كۆتایی ساڵیی ڕابردوو، كە هێشتا هیچ چارەنووسێكی نادیارە، بەڵام لە ئێستادا بەرپرسان و پەرلەمانتاران و میدیاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەنگۆی هاتنی مووچەی مانگی 3 لە زاری سودانی-یەوە بڵاودەكەنەوە، بەڵام پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن دەڵێن: ڕاست نییە.
دەنگۆی مووچەی مانگی 3 لەنێوان هاتن و نەهاتنی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن فەرمانبەران و خانەنشینان و تەواوی مووچەخۆرانی خستۆتە بارێكی دەروونی ناخۆش و دوودڵییەوە لەكاتێكدا چەند ڕۆژێكی كەمی ماوە بۆ جەژنی ڕەمەزان و مووچەخۆران ترسیان هەیە، كە ئەگەر تەواوی مووچە بۆ پێویستی جەژن خەرج بكەن بەهۆی دەنگۆی هاتنی مووچەیەكی دیكە، بەڵام دواتر ئەو مووچەیە نەدرێت ئەوا بۆ ماوەیەكی زۆر بێ پارە دەبن.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو شاندی پەرلەمانتارانی پارتی و ئۆپۆزسیۆن لە بەغدا بەجیا سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقیان كرد و شاندەكەی پارتی لە میدیاكانیانەوە بڵاویانكردەوە، كە سودانی پێی ڕاگەیاندوون، “پێش جەژن مووچە خەرج دەكرێت و مووچەی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت” بەڵام پەرلەمانتارانی ئۆپۆسیۆن دەڵێن: “سودانی وتویەتی شتی وام نەوتووە”.
پارتی: مووچە پێش جەژن دێت
دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی بە سەرۆکایەتی فەرهاد ئەترووشی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سەردانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانیان کرد و پرسی مووچە، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی شایستەی دارایی جووتیارانیان تاوتوێکردووه.
سەبارەت بە مووچەش، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پاره‌داركردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ مانگی سێ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش پێش جەژنی رەمەزان خەرج دەکرێت.
فازڵ نەبی، بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر ئەو پرسە دوو لێدوانی دا، سەرەتا وتی، “عێراق بەو ماوە كەمە ناتوانێت تەنها مووچەی خۆشی دابەش بكات، چی جای ئەوەی مووچەی هەرێم بنێرێت”.
فازڵ نەبی دواتر لە لێدوانێكی دیكەدا وتی، “وەزیری دارایی عێراق بڕیاری داوە پێش جەژنی ڕەمەزان، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی 3ی فەرمانبەرانی عێراق بکرێت و بەگوێرەی بڕیارەکە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرج دەکرێت، بەڵام نازانرێت لەم ماوە کەمەدا ئەوە دەکرێت یان نا؟”.
ئۆپۆزسیۆن: پێش جەژن مووچە نایەت
رێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری هه‌ڵوێست له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ (ڕووداو) باسی ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی هاوبه‌شی فراكسیۆنه‌كانی هه‌ڵوێست و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد.
وتیشی، له‌سه‌ر مووچه به‌وردی گفتوگۆمان كرد كه له‌م دۆخه‌دا پاره چۆن كۆده‌كرێته‌وه له‌كاتێكدا نه‌وت ناڕوات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، سودانی وتی، من نه‌موتوه پێش جه‌ژن مووچه ده‌نێرین. به‌ڵكو وتومه ئیشه‌ڵا بتوانین له كاتی خۆیدا پاره‌ی مووچه كۆبكه‌ینه‌وه چونكه له ئێستادا دۆخه‌كه‌مان خراپه.
به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، سودانی وتوشیه‌تی، داوام له هه‌رێمی كوردستان كردوه یارمه‌تیمان بدات كه له‌وێوه نه‌وت بڕوات.
رێبوار كه‌ریم وتیشی، “دیاره تا ئێستا هه‌رێم وه‌ڵامه‌كه‌ی ئیجابی نییه. ئاسایی ئه‌م رازی نه‌بونه‌ی هه‌رێم زۆر كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێم له به‌غدا، وا نه‌زانرێت كه ئێستا شه‌ڕوشۆڕ هه‌یه عێراق لاوازه، عێراق هێشتا لاواز نییه. بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی بۆ پشتیوانیكردنی سودانی به‌رده‌وامه. ئه‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئه‌م راستیانه بزانێت”.
لای خۆشیەوە، مازن غەریب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاند: دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار، لە پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز، تەنها دەنگۆیە و وەزارەتی دارایی عیراق بە فەرمی هیچ شتێکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: تەنها چەند رۆژێکی کەممان ماوە بۆ هاتنی جەژنی رەمەزان و لەو ماوە کەمەشدا، حکومەتی عیراق ناتوانێت مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی عیراق بە هەرێمی کوردستانەوە دابەش بکات، لەو باوەڕەشدا نیم مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی لەبەردەستدا بێت بۆ دابەشکردن.
