وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕاوەماسی لە 15ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات بۆ 15ی حوزەیران بۆ ماوەی 3 مانگ.
بە پێی نووسرای بەڕێوەبەرایەتی سامانی ماسی، وەرزی قەدەغەی ڕاوەماسی دەست پێدەکات لە پێناو پاراستنی سامانی ماسی کە سامانێکی گرنگی نیشتیمانییە.
ڕاشیگەیاندووە، بریاری قەدەغەکردنەکە لە ڕێکەوتی 2026/3/15 دەستپێدەکات و لە 2026/6/15 کۆتایی دێت، لەو ماوەیە بەهەموو شێوەیەک ڕاوکردنی ماسی قەدەغەیە.
لای خۆشیەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بۆیە پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و هێزە پەیوەندیدارەکانی دیکە رادەسپێردرێن بۆ چاودێریکردنی رووبار، بەنداو و چەمەکان، بۆ ئەوەی هەر کەسێک ماسی راو بکات دەستگیری بکەن.

