spot_imgspot_img

عێراق بۆ مووچەی مووچەخۆران بڕیاریدا

 

راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە پێشبییەكان ئەوە دەخەنە ڕوو كە ئەم شەڕە چوار مانگی دیكە بەردەوام دەبێت، بەڵام ئێستا كاریگەرییەكەی لەسەر عێراق دەرناكەوێت، بەڵكو دوای دوو مانگی دیكە دەردەكەوێت، بۆیە عێراق پەنا بۆ قەرزكردن دەبات.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی دەنگوباسی (العراقیە) راگەیاندووە، كاریگەری دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی گەرووی هورمز لە هەموو بوارەكانی دارایی و ئابووریی وڵات دەردەكەوێت، بەڵام ئێستا ئەم كاریگەرییە بەدیار ناكەوێت.

ڕوونیشی كردووەتەوە، كە كاریگەرییەكە دوای نزیكەی دوو مانگی دیكە و لەگەڵ هاتنی مانگەكانی پێنج و شەش دەردەكەوێت، بەهۆی وەستانی هەناردەكردن، ئەوكاتەش بە ئەگەری زۆرەوە دۆخەكە یەكلا دەبێتەوە، چونكە پێشبینییەكان ئاماژە بەوە دەدەن كە ئەم شەڕە ئەوپەڕەكەی چوار مانگ دەخایەنێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە حكومەتی فیدراڵی عێراق بۆ دابینكردنی مووچە و پابەندییە دەرەكییەكانی، هیچ چارەیەكی نییە جگە لە پەنابردن بۆ قەرزكردن، لەم دوو مانگەشدا عێراق دەچێتە قۆناغی سكهەڵكووشین (تقشف) لە بابەتی كرێ و مووچەی خانەنشینان و چاودێریی كۆمەڵایەتی.

مەزهەر محەمەد ساڵح ئاماژەی بەوەشداوە، كە یەكێك لەو چارەسەرانەی حكومەت پەنای بۆ دەبات، قەرزی ناوخۆییە، ئەمە جگە لەوەی هاریكاری لە نێوان دەسەڵاتی نەختینەیی و دارایی هەیە، چونكە یەدەگی عێراق باشە و رێگەی ئەوە دەدات قەرز بكرێت لە حاڵەتی بەردەوامبوونی قەیرانەكەدا.

دەڵێت: ”عێراق پارێزراوە و ئەم دۆخە زۆر كاریگەری لەسەری دروست ناكات ئەگەر چوار یان پێنج مانگ بخایەنێت”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە