بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت بە ئۆتۆمبێل سەردانی ناو سەنتەری شار مەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاندووە، بەهەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ کەمکردنەوەی ئەو لۆد و قەرەباڵغییە زۆرەی لە ئێستادا بەهۆی نزیک بوونەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە لە سەنتەری شار و ناوبازاڕ دروست بووە بە تایبەتی شەقامەکانی ( پیرەمێرد، گۆڕەپانی سەرا، مەولەوی، کاک ئەحمەدی شێخ).
دەشڵێت: داوا لە هاوڵاتییان دەکەین ئەگەر کاری زۆر پێویست نەبێت بە ئۆتۆمبێل سەردانی ناو سەنتەری شار نەکەن، وە لە ئێستاشدا شەقامەکانی مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ لەکاتە پێویستەکاندا بەربەست دەکرێن بۆ کەمکردنەوەو لۆد و کارئاسانی بۆ هاوڵاتییان و شۆفێران
