spot_imgspot_img

هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و دوکەڵ لە ناو باڵەخانەکە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەرز دەبێتەوە و زەنگی مەترسی لێ دەدرێت.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، هێرشێکی نوێ کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوکەڵێکی زۆر لە باڵیۆزخانەکە بەرزبووەتەوە، ئەوەیش دوای ئەوەی بە درۆنێکی خۆکوژی هێرش کرایە سەر باڵوێزخانەکە.

دوای هێرشەکە دەستبەجێ، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناو باڵیۆزخانەکە و ناوچەی سەوز لێدراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی دەربارەی قەبارەی زیانەکان یان بوونی کوژراو و بریندار بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، کە ئامانجی هێرشەکە نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا بووە، پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری بە فەرمانبەرە ناپێویستەکانی باڵوێزخانەکەی دابوو کە دەبێت دەستبەجێ عێراق جێبهێڵن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە