لە مانگێکدا نزیكەی ٣٠٠ نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری سلێمانی ئەنجامدراون.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی نوێترین ئاماری کار و چالاکییەکانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سەدان نەشتەرگەری و هەزاران پشکنینی جۆراوجۆر بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدراون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ڕێكەوتی (١ بۆ ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦)، کۆی گشتی ٢٩٣ نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجامدراون، کە بەم شێوەیە دابەش بوون:
نەشتەرگەری تایبەت: ١١ حاڵەت.
نەشتەرگەری سەروو گەورە: ١٠٣ حاڵەت.
نەشتەرگەری گەورە: ٤٣ حاڵەت.
نەشتەرگەری مام ناوەند: ١١٣ حاڵەت.
نەشتەرگەری بچووك: ٢٣ حاڵەت.
جگە لە نەشتەرگەری، نەخۆشخانەکە خزمەتگوزارییەکی بەرچاوی لە بەشەکانی تاقیگە و تیشک پێشکەش کردووە:
پشکنینی تاقیگەیی: ٧,٦١٣ پشکنینی جۆراوجۆر.
پشکنینی تیشك: ١٧٦ دانە.
پشکنینی سۆنەر: ١١٢ دانە.
پشکنینی سیتی سكان: ٩٠ دانە.
لە هەمان ماوەدا، ١٢٨ نەخۆش چارەسەری سروشتییان بۆ کراوە و ١٩ کەسیش سەردانی بەشی چاندنی ددانیان کردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
ئەو نەشتەرگەرییانەی مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری ئەنجام دراوە 11 نەشتەرگەری تایبەت بووە و 103 نەشتەرگەری سەروو گەورە و 43 نەشتەرگەری گەورە و 113 نەشتەرگەری مام ناوەند و 23 نەشتەرگەری بچووك بووە.
