spot_imgspot_img

ئیمارات پشکی شێری لە مووشەک و درۆنەکان بەرکەوتووە

ئاماری هێرشەکانی ئێران؛ ئیمارات پشکی شێری لە مووشەک و درۆنەکان بەرکەوتووە.

لەگەڵ بەردەوامیی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران، ئامارە نوێیەکان دەریدەخەن کە تاران لە وەڵامی هێرشەکاندا، زۆرترین مووشەک و درۆنی ئاراستەی خاکی ئیمارات کردووە.

لە دەستپێکی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران (لە ٢٨ی شوباتەوە)، تاران بە چڕی وڵاتانی کەنداوی کردووەتە ئامانج. بەپێی داتاکان، کۆی گشتی ٣,١٨٦ مووشەک و درۆن ئاراستەی وڵاتانی ئەو ناوچەیە کراون.

لە نێوان ٢٨ی شوبات بۆ ١١ی ئاداری ٢٠٢٦، خاکی ئیمارات زۆرترین هێرشی بەرکەوتووە. ئامارەکان بەم شێوەیەن:

  • ئیمارات: ١,٧٩٧ مووشەک و درۆن (واتە %٥٦ی کۆی هێرشەکان بۆ سەر کەنداو).

  • کوێت: ٦٨٢ هێرش.

  • بەحرەین: ٢٨٥ هێرش.

  • قەتەر: ٢٣٧ هێرش.

  • سعوودیە: ١٧٠ هێرش.

  • عومان: پتر لە ١٥ هێرش.

هاوکات لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، ئیسرائیلیش بە زیاتر لە ٦٥٠ مووشەک و درۆن کراوەتە ئامانج، هەرچەندە تا ئێستا هیچ لایەنێکیان ئامارە ورد و فەرمییەکانی زیانەکانیان ئاشکرا نەکردووە.

سەرچاوە هەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە زۆربەی هەرە زۆری ئەو مووشەک و درۆنانە پێش گەیشتن بە ئامانج، لەلایەن سیستمە بەرگرییە ئاسمانییەکانەوە تێکشکێندراون و تەنها ژمارەیەکی کەمیان توانیویانە بەر ئامانجەکان بکەون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە