spot_imgspot_img

وادەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

وادەی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا؛ مانگی ڕەمەزان ٣٠ ڕۆژ دەبێت.

شارەزایەکی بواری گەردوونی ڕایدەگەیەنێت، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ (١٤٤٧ کۆچی) ٣٠ ڕۆژ تەواو دەکات و ڕۆژی هەینی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری گەردوونی، لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئێوارەی ١٨ی ئازار مانگ لە هیچ شوێنێکی جیهان نابینرێت. بەپێی لێکدانەوە گەردوونییەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی ١٩ی ئازار کاتژمێر (٠٤:٢٣:٢٤) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان مانگ نوێ دەبێتەوە.

 

بۆچی جەژن دەکەوێتە ڕۆژی هەینی؟

بەپێی وتەی ئەو شارەزایە، ڕۆژی ١٩ی ئازار تەمەنی هیلال تا کاتی نوێژی شێوان دەگاتە ١٣ بۆ ١٤ کاتژمێر، کە تەنها بە (تەلەسکۆپ) دەبینرێت.

خشتەی کاتیی گۆڕانکارییەکان:

  • ١٩ی ئازار، کاتژمێر ٠٨:٥٢ بەیانی: هیلالی مانگ بە ڕێژەی (%٠.١) دەردەکەوێت.

  • ١٩ی ئازار، ئێوارەکەی: هیلالی مانگ بە ڕوونی دەبینرێت.

  • ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦ (هەینی): دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ئەمساڵ ڕۆژی یەکەم ڕۆژی جەژن هاوکاتە لەگەڵ ٢٠ی ئازار، کە دەکاتە ئێوارەی نەورۆز و جەژنی نەتەوەیی کوردان، ئەمەش وادەکات ئەمساڵ بۆنەکان تایبەتمەندییەکی جیاوازیان هەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە