spot_imgspot_img

داهاتی سلێمانی بە ڕێژەی %٥٠ کەمی کردووە

داهاتی سلێمانی بە ڕێژەی %٥٠ کەمی کردووە؛ نوێترین ئاماری هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە.

بەپێی نوێترین داتاكانی ماڵپەڕی “شەفافییەت”، داهاتی نانەوتیی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە و زیاتر لە نیوەی داهاتەکەی کەمیکردووە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكان، ئاماری داهاتی یەک هەفتەی (٧ تا ١٣ی ئازاری ٢٠٢٦) ڕاگەیاند، کە بڕی ٤ ملیار و ٩٢ ملیۆن و ٥٥١ هەزار و ٤٢٩ دینار بووە.

شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکە:

  • نەختینە (Cash): ٢ ملیار و ٨٩٩ ملیۆن و ١٩٢ هەزار دینار (واتە %٧١ی داهاتەکە).

  • چەک (Check): ١ ملیار و ١٩٣ ملیۆن و ٣٥٨ هەزار دینار (واتە %٢٩ی داهاتەکە).

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە داهاتی هەفتەی پێشووتر (واتە لە ٢٨ی شوبات تا ٦ی ئازار) بڕی ٨ ملیار و ٣٢٢ ملیۆن و ٣٦٤ هەزار دینار بووە.

ئەمە نیشانی دەدات کە داهاتی هەفتەی ڕابردوو بە ڕێژەی %٥٠.٨٤٢ کەمی کردووە، کە دەکاتە دابەزینی بڕی زیاتر لە ٤ ملیار و ٢٢٩ ملیۆن دینار تەنها لە یەک هەفتەدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە