spot_imgspot_img

ئەبێ و نابێی زەکاتی فیتر (سەرفیترە) لە رەمەزاندا!

د. ئەبوبەکر پێنجوێنی

لە کۆتایی هەموو رەمەزانێدا راجیایی لە دەرکردنی زەکاتی فیتردا دروست دەبێت، ئایا دروستە بە پارە دەربکرێت؟! یان دەبێت هەر خواردن بێت… عومەری کوڕی عەبدولعەزیزو لە دوای ئەویش گەورە فەقیهی بەناوبانگ ئەبو حەنیفە و زانایانێکی تریش بە دروستیان داناوە پارەبدرێت لە بری خواردن.

لە سەردەمی ئێستاشدا حاشا هەڵنەگرە کە پارە بووەتە دایکانەی پێداویستییەکان و پێداویستی هەژاریش تەنها خۆراك نیە، لەبەر ئەوە کۆڕبەندە فیقهییەکان بە گشتی پارەدانیان پێ دروستە لە بری خۆراك ئەوەش لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندی خەڵکی هەژاردا.

خۆشبەختانە بەم دواییانەش دەستەی باڵای گەورە زانایانی عەرەبستانی سعودییە کە لە ساڵی ١٩٧١ ز دامەزراوە تایبەت بە فەتواو روانینی شەرعی، رەوایەتی ئەوەیانداوە کە دروستە پارە بدرێت لەبری خۆراك بۆ سەرفیترە…

ماوەتەوە بڵێم: هەژار خۆی ئاشناترە بە پێداویستییەکانی خۆی، بەڕێزو حورمەتەوە بیدەرێ و وازیلێبێنە با خۆی پێویستییەکانی ژیانی رێك بخات بەپێی ریزبەندی لە پێشترینەکان لە کرێ و قەرزو خۆراك و جل و بەرگ و دەرمان و دکتۆرو هتد.

تێبینی: دەرکردنی زەکاتی فیتر بۆ هەرکەس و خێزانێك دەبێت ژەمی مامناوەندی خۆی و خێزانەکەی وەربگرێت جیاواز لە کەسێکی تر، ئەوەش کە مامۆستایانی بەڕێز لە لیژنەی باڵای فەتوا دیاریانکردووە کە بڕی (٣) هەزار دینارە وەك لای کەمی واجبەکەیە، هەر بەڕێزێك زیاتربدات خێری زۆرتر دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە