spot_imgspot_img

کەشناسی: باران دەبارێت

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پلەی گەرما کەمێک بەرزبێتەوە، بەڵام سبەینێ باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

ڕوونیشیکردەوە کە پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش، کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە سنووری ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین بێت و شەویش کەش ئاسایی دەبێتەوە .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 17 پلەی سیلیزی

پیرمام 13 پلەی سیلیزی

سۆران 12 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی

سلێمانی 15 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی

دهۆک 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە