spot_imgspot_img

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت

دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کۆتایی دێت.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشمەرگە و لیواکان، یەکەکانی 70 و 80، پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

بەوەش دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆتایی دێت.

بە وتەی دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، پێش جەژن مووچەی مانگی سێش خەرج دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە