کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، “ڕوونە کە بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە، گەشتێکیش کە هێندە مەترسیی تێدابێت، باشترە ئەنجام نەدرێت، بۆیە ڕێنماییمان بۆ ئەو کەسانەی کە ڤیزەی عومرەیان هەیە و بەنیازن گەشتی عومرە ئەنجامبدەن، پێیاندەڵێین، باشترە لە ماڵی خۆیان بمێننەوە و گەشتەکە ئەنجامنەدەن”.
وتیشی، “لە ئێستادا تەنانەت ڕێگەی وشکانیش مەترسیدارە، ئێمە ڕێگری لە هیچ کەسێک ناکەین، بەڵام پێمانخۆش نییە کە هاوڵاتییان بکەونە ناڕەحەتی و دڵەڕاوکێوە، ئەمەی ئێستا تەنیا گەشتێکی عومرەیە و وەرزی حەج نییە، دەتوانن سێ مانگی دیکە گەشتەکانتان ئەنجامبدەن”.
باسی لەوەشکرد، “ئێستا سعودییە ڕۆژانە تەنیا 500 ڤیزای گەشتی عومرە دەدات و بڕەکە زۆر کەمە، دەکرێت پارێزگایەکی وەک سلێمانی یان هەولێر تەنیا دوو ڤیزای بەربکەوێت، بۆیە باشترە لەم دۆخەی ئێستادا، هاووڵاتییان خۆیان ماندوو نەکەن”.
