شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له سبه‌ینێوه كاریگه‌ری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت و له رۆژانی یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه‌دا شه‌پۆلێكی توندی لێزمەباران و ته‌رزه ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی بۆ (خەڵک) ڕایگه‌یاند، كه كاریگه‌ری به‌رزەپه‌ستانی سیبیریای له‌سه‌ر ناوچه‌كان كشایه‌وه، كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بوو بووه هۆی سه‌رما و بای به‌هێزی باكووری رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له سبه‌ینێ پێنج شه‌ممه‌وه كاریگه‌ری سه‌ره‌تایی نزمەپاڵەپەستۆی ده‌ریای سوور له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت و ئاسمان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و له هه‌ندێ كاتدا ئه‌گه‌ری هه‌وره‌برووسكه و نمەباران هه‌یه.
دەشڵێت: ئه‌م ناجێگیریه لاوازه تا رۆژی شه‌ممه 14ی 3ی 2026 به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام له رۆژانی یه‌ك شه‌ممه و دوو شه‌ممه‌دا، كه ده‌كاته 15 و 16ی ئه‌م مانگه، كاریگه‌رییه‌كان په‌ره‌ده‌سێنێت و شه‌پۆلێكی توندی لێزمەباران و ته‌رزه سه‌رجه‌م ناوچه‌كان ده‌گرێته‌وه.
