spot_imgspot_img

هێزی دەریایی تایلەند کەشتیی سەربازی ڕەوانەی گەرووی هورمز دەکات

هێزی دەریایی شاهانەی تایلەند، ئەمڕۆ چوارشەممە (١١ی ئاداری ٢٠٢٦)، ڕایگەیاند کە “کەشتیی سەربازی” ڕەوانەی گەرووی هورمز کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی ڕزگارکردن بۆ یەکێک لە کەشتییە بازرگانییەکانی کە ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.

هێزی دەریایی لە بەیاننامەیەکدا کە “بەغداد ئەلیەوم” بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: “کەشتیی بارهەڵگری زەبەلاحی (ماێوری ناری – Mayuryee Naree) کە لە گەرووی هورمز و نزیکەی ١٨ کیلۆمەتر لە کەنداوی عومانەوە دوور بووە، ڕووبەڕووی هێرشێکی مووشەکی بووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆری پێ بگات.”

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: “٢٠ دەریاوان لە تاقمی کەشتییەکە ڕزگار کراون، لەکاتێکدا نزیکەی ٣ کەسیان تا ئێستا لەناو داروپەردووی کەشتییەکەدا گیریان خواردووە”، ئاماژەی بەوەش کردووە کە “لە ئێستادا لە ڕێگەی کەناڵە ناوخۆییەکانی پەیوەندیی تایبەت بە ئۆپەراسیۆنەکانەوە، هەماهەنگی بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنەکە دەکرێت.”

جێی باسە، پێشتر ئێران هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە هەر کەشتییەکی بارهەڵگر کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕێت و سەر بەو وڵاتانە بێت کە باڵێۆزانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان لە خاکەکەیان دەرنەکردووە، دەکاتە ئامانج. هێرشکردنە سەر ئەم کەشتییە تایلەندییەش بە یەکەمین حاڵەتی ڕێگریکردن لە کەشتییە مەدەنییەکان بە هێزی چەکدار لە گەرووەکەدا دادەنرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە