چەند نهێنییەک لەسەر جەنگی ڤێتنام

لە سەردەمی جەنگی ڤێتنام ١٩٦١-١٩٧٢
ئەمریکا درووشمی بڵاوکردنەوەی ئازادی و دیموکراسی و هاوکاریکردنی ڤێتنامییەکان بەرزکردەوە. بەڵام لەگەڵ زیادبوونی زیانەکانی لە جەنگەڵەکانی ڤێتنام لە دژی شۆڕشگێڕان، وازی لە مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤ و هەموو ئەو دروشمانە هێنا و لەبری ئەوە پەنای بۆ چەکی کیمیایی برد.

فڕۆکە ئەمریکییەکان زیاتر لە ٧٠ ملیۆن لیتر مادەی کیمیایییان ڕشاندووە، دیارترینیان مادەی ڕووەک کوژی پرتەقاڵی بوو کە لە چەند ماددەیەکی کیمیایی پێک هاتبوو بە ئامانجی نەهێشتنی چڕی جەنگەڵەکان کە ڤێتنامییەکان
تێدا دەمانەوە.

ئەم ماددانە مەبەست لێی لەناوبردنی دارستانەکان و ملکەچکردنی ڤێتنامییەکان بووە، کارەساتێکی مرۆیی درێژخایەنی لێکەوتەوە کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. هێواش هێواش بووە هۆی مردنی نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس و نزیکەی ٤ ملیۆن کەسی دیکەش تووشی کەم ئەندامی و بە ناکامی لەدایکبوون و نەخۆشییە سەختەکان بوون کە کاریگەرییەکانیان تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

ئەم نموونەیەی جەنگی ڤێتنام ئەوە دەردەخات کە چۆن زلهێزە خۆبەزلزانەکان پەنا دەبەنە بەر ئامرازی وێرانکەرتر کاتێک لە ڕێگەی شێوازە ئاساییەکانەوە شکست دەهێنن لە سەرکەوتن لە شەڕەکاندا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە