دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە شەش درۆن و یەک مووشەک هێرشکرایە سەر رزگوێزەڵە و شەهیدێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.
عەقید/ کارزان شێرکۆ- وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کاتژمێر 8:15 خولەک بە شەش درۆن و یەک موشەک هێرش کرایەسەرگوندی زڕگوێزەڵە.
دەشڵێت: لە هێرشەکەدا یەک شەهید و یەک برینداری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕان هەیە و لێکۆڵێنەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
