دیلان غەفور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە: رەزامەندیمان وەرگرت بۆ پێدانی 50 لیتر نەوت بۆ هەر خێزانێکی کەرکووک.
دیلان غەفور ئاماژەی بەوەشداوە: لە میانی سەردانێکی ئەمڕۆیدا لە بەغدا بۆلای حسێن تاڵب، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکان، رەزامەندییان وەرگرت بۆ پێدانی بڕی 50 لیتر نەوت بە هەر خێزانێکی پارێزگای کەرکوک بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی رووی لە ناوچەکە کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری هاووڵاتییان نەوتیانم وەرنەگرتووە.
