دوای ئەو هێرشەی دوێنێ کرایە سەر بانکێکی ئێرانی لە تاران، ئێران بڵاوی کردەوە کە ڕەنگە ناوەندە ئابوورییەکان و بانکەکانی پەیوەندیدار بە ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکە بکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بارەگای خاتەم ئەلئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، دوێنێ شەو سوپای تیرۆریستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، دوای ئەوەی نەیانتوانی بگەنە ئامانجە سەربازییەکانیان، یەکێک لە بانکەکانی وڵاتیان کردە ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “بەم کارە جەنگییە نایاساییە، دوژمن ڕێگەی بۆ خۆش کردین ناوەندە ئابوورییەکان و بانکەکانی سەربە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکەدا بکەینە ئامانج”.
بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا هۆشداریشی داوەتە خەڵکی ناوچەکە کە تا دووریی یەک کیلۆمەتر لە بانکەکان نزیک نەبنەوە.
