spot_imgspot_img

کەشناسی: ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک پروشکە باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری کەمێک پروشکە باران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچە هەوردەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی کەمێک پروشکە باران هەیە لە ناوچەی جیا جیا.

باسی لەوەشکردووە: پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە پلەکانی گەرمای دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران سفر پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 15 پلەی سیلیزی
سۆران 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە