spot_imgspot_img

میدیای ئەمریکا: موجتەبا خامنەیی بریندارە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە موجتەبا خامنەیی، کوڕی عەلی خامنەیی کە ئەم هەفتەیە بە فەرمی وەک ڕێبەری نوێی ئێران دەستنیشانکرا، لە یەکەم ڕۆژی جەنگدا هەردوو قاچی بریندار بووە، بەڵام تا ئێستا ئاستی سەختی برینەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.

ئەم ڕاپۆرتە لە کاتێکدایە کە موجتەبا خامنەیی لە سەرەتای دەسپێکی هێرشەکانەوە بۆ سەر ئێران، لە هیچ شوێنێکی گشتی یان لە ڕێگەی ڤیدیۆوە دەرنەکەوتووە؛ تەنانەت لەو سێ ڕۆژەی دواییدا کە بە فەرمی وەک ڕێبەری نوێی ئێران ناسێندرا، هیچ پەیامێکی نووسراویشی بڵاونەکردووەتەوە.

سێ بەرپرسی ئێرانی بە نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندووە کە بەرپرسە باڵاکانی حکومەت لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا پێیان ڕاگەیاندوون کە خامنەیی کوڕ بریندارە، لەوانە برین لە قاچەکانیدا، بەڵام “بەئاگا و هۆشیارە”، لە شوێنێکی زۆر پارێزراودا حەشاردراوە و پەیوەندییەکانیشی زۆر سنووردار کراون.

دوو بەرپرسی سەربازی ئیسرائیلیش ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل، بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆیان کردووەتەوە، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە موجتەبا خامنەیی لە ٢٨ی شوبات (یەکەم ڕۆژی جەنگ) بریندار بووە. ئەم لێکدانەوەیەی ئیسرائیل تەنانەت پێش ئەوە بووە کە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە وەک ڕێبەری نوێ ڕابگەیێندرێت.

ڕۆژنامەکە جەختی کردووەتەوە کە بارودۆخی برینداربوونی موجتەبا و سەختییەکەی ڕوون نییە، هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە باوکی (عەلی خامنەیی) لە یەکەم هێرشی ئاسمانیدا کوژراوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە