دابەشکردنی مووچە بەردەوامە و ئەمڕۆش 28 وەزارەت و دەستە مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.
بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە، مووچەی مانگی شوباتی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت.
دوێنێ دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی بێ کارەباییەوە بەشێک لە مووچەخۆران نەیانتوانی مووچەکانیان لە ئامێرەکانی ئەی تی ئێم ڕابکێشن.

