spot_imgspot_img

کرێی مۆلیدە ئەهلییەکان لە هەولێر دیاری کرا: 10 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر و پارێزگار ڕێککەوتن کە لە بەرامبەر هەر ئەمپێرێکدا بڕی 10 هەزار دینار لە هاووڵاتییان وەربگرن.

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ جاری دووەم لەگەڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر کۆبوونەوە و لەسەر کرێی کارەبای مۆلیدە ڕێککەوتن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە لەسەر ڕاسپاردەی ئومێد خۆشناو بڕیاردرا، بڕی 10 هەزار دینار لە بەرامبەر 200 کاتژمێر کارەبا بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا لە هاووڵاتییان وەربگیرێت،

ڕوونیشیکردەوە کە ئەو پارەیە بۆ 20 ڕۆژ و تاوەکو 1ی نیسان دەبێت، هەر خاوەن مۆلیدەیەک دەبێت لەو ماوەیەدا 200 کاتژمێر کارەبا بدات.

ئەنجوومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ڕاشیگەیاند، لە ئەگەری چاککبوونەوەی دۆخی کارەبای نیشتیمانی لەو ماوەیەدا، کارکردنی مۆلیدەکان ڕادەگیرێت و خاوەن مۆلیدەکان ئەو کاتژمێرانەی کە ماوە دەبێتە قەرز لەسەریان و بۆ جاری تر لە بەرامبەریدا دەبێت کارەبا بدەنەوە بە هاووڵاتیان لە بڕی ئەو پارەیەی وەرگیراوە.

جەختیشیکردەوە کە هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند نەبێت بەو بڕیارەوە، ڕێکاری پێویستی لەگەڵ دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە