وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پاره‌داركردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ مانگی سێ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش پێش جەژنی رەمەزان خەرج دەکرێت.
دانەر عەبدولغەفار، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لەێدوانێکیدا بۆ کەناڵی کوردستان24 ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، بەشێک لە ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی بە سەرۆکایەتی فەرهاد ئەترووشی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سەردانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانیان کرد و پرسی مووچە، هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی شایستەی دارایی جووتیارانیان تاوتوێکردووه.
ئەوەشی خستەڕوو کە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی مووشه‌ک و درۆن و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی بكه‌رانی هێرشه‌كان كراوه.
وتیشی: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه كراوه كه بەهۆی بەكارهێنانی سەكۆی گەڕۆک له لایه‌ن گرووپه‌كانه‌وه نەتوانراوه كه بكه‌رانی هێرشه‌كان بدۆزرێنەوە”.
سەبارەت بە مووچەش، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لەگەڵ پاره‌داركردنی مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ مانگی سێ، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش پێش جەژنی رەمەزان خەرج دەکرێت.
