spot_imgspot_img

سیپان حەمۆ لە دیمەشق پۆستێکی باڵای پێدرا

فەرماندەكەی ڕۆژئاوای وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگری سووریا بۆ کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵات دەستبەکار دەبێت.

عاسم غلیون، بەرپرسی ئیدارەی پەیوەندییەكان و راگەیاندن لە وەزارەتی بەرگریی سوریا ئاشكرایكرد، (سیپان حەمۆ) فەرماندە لە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) وەكو یاریدەدەری وەزیری بەرگریی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی سوریا دانراوە.

ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتنی 29ی كانونی دووەمی نێوان (هەسەدە)و حكومەتی كاتیی دیمەشقدایە.

سیپان حەمۆ، فەرماندەی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)یەو هاوكات ئەندامی فەرماندەیی (هەسەدە)یە، خەڵكی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە