پۆلیسی هەڵەبجە باندێکی سێ کەسیی ژنانی بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیرکرد، کە دوای سکاڵای هاوڵاتییەک، لە ماوەیەکی کەمدا توانراوە دەستنیشان بکرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا بگیرێت.
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، شەوی رابردوو کاتژمێر 7:30 خولەک، هاوڵاتییەک سکاڵای لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی (لە جۆری تۆیۆتا کراون – بێ سەرەتا) لێ دزراوە و گومانی لە کەسێک هەیە.
مەفرەزەکانی پۆلیس دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد و توانییان لە کەمتر لە سێ کاتژمێردا تۆمەتباران بدۆزنەوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیریان بکەن و تۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و ئێستا بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون
