spot_imgspot_img

یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری كرا

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٦ لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە یەک کاتدا دەبێت ئەویش ڕۆژی هەینی 20ی ئازار.

پێشتریش، سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و فەلەكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی 20ی ئازار دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ.

دیاریکردنی وادەی جەژنی ڕەمەزان بەپێی هەژمارە فەلەکییەکان:
بەپێی لێکۆڵینەوە فەلەکییەکانی ئەو دامەزراوانە، پێشبینی دەکرێت گۆڕانکارییەکان بەم شێوەیە بن:

کاتی لەدایکبوونی مانگ: ڕۆژی ١٩ی ئازاری ٢٠٢٦، مانگی شەوال لەدایک دەبێت و دوای ئاوابوونی خۆر لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی دەبینرێت.

یەکەم ڕۆژی جەژن: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦ ببێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.

ماوەی بینینی مانگ: پسپۆڕان دەڵێن مانگ بۆ ماوەی ٣٠ تا ٤٠ خولەک دوای ئاوابوونی خۆر لە ئاسمانی شارەکانی وەک (قاهیرە، ڕیاز، دیمەشق، عەممان، بەیرووت و جەزائیر) دەمێنێتەوە، ئەمەش ئەگەری بینینی زیاتر دەکات.

ئەو وڵاتانەی پێشبینی دەکرێت لە هەمان ڕۆژدا جەژن بکەن:
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی و پەیمانگای نەتەوەیی توێژینەوەی فەلەکناسی، ئەم وڵاتانە ئەگەر هەیە پێکەوە ڕۆژی هەینی بکەنە جەژن:

میسر و سعودیە.

عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئوردن، سوریا، لوبنان و فەڵەستین.

وڵاتانی باکووری ئەفریقا (جەزائیر، مەغریب، تونس، لیبیا).

وڵاتانی کەنداو (ئیمارات، قەتەر، کوێت، بەحرەین، سوڵتاننشینی عومان).

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمە تەنیا هەژمارێکی فەلەکییە و بڕیاری کۆتایی لەلایەن لیژنەکانی بینینی مانگ و وەزارەتی ئەوقافی وڵاتانەوە دەدرێت لە شەوی ١٩ی ئازاردا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە