spot_imgspot_img

روونکردنەوەی بانکی جیهان لەبارەی پێدانی پێنج مووچە بە قەرز

بانکی جیهان كە بانكێكی بەشداری پرۆژە (هەژماری من)ـە سەبارەت بە پێدانی بڕی قەرزی پێنج مووچە و خزمەتگوزاری (تەمویلکردن بەشێوازی مورابەحە) پێدانی پارە روونكردنەوە دەدات.

لە روونكردنەوەكەی بانکی جیهان هاتووە: “لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەواڵێك بڵاو کراوەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کە گوایە بانکی جیهان قەرز دەداتە هاووڵاتیانی بەشداربوو لە (پرۆژەی هەژماری من)، بە بڕی پێنج مووچە بۆ کڕینی کاڵا و شتومەك.”

ئەوەش هاتووە ، “بە پێویستیی دەزانین هەواڵەکە ڕاست بکرێتەوە، بانکی جیهان هیچ مامەڵەیەك ناکات پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام بێت و هیج جۆرە قەرزێك نادات بە هاووڵاتییان، گشت خزمەتگوزارییەکان بەپێی ڕێنوێنی دەستەی چاودێریی شەرعیی بانك ئەنجام دەدرێن.”

جەخت دەكاتەوە،”ئەوەی کە هەیە و پەسەندکراوە (قەرز نیە)، بەڵکوو بە شێوازی (تەمویلی مورابحەی ئیسلامی و تەوکیلە)، ئەمەش ڕێگەپێدراوە لە ڕووی شەرعییەوە.”

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە