پارێزگاری کەرکوک بڵاویکردەوە، سبەینێ بەبۆنەی یادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی ، لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن پشووی فەرمییە.
ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا، سبەینێ چوار شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٣/١١ لە سەرجەم فەرمانگە حكومییەكان، قوتابخانەکان، باخچەکانی منداڵان، کۆلێژەکان و فەرمانگە حکومییەکان بکرێتە پشووی فەرمی، بۆ یادی شەهیدکردنی ئیمام عەلی (سڵاوی خوای لێبێت).
ئەمە لەكاتێكدایە، كە سبەینێ 11ی ئازار بەبۆنەی پێدانی مافی ئۆتۆنۆمی بە كورد و بەیاننامەی 11ی ئازارەوە لە تەواوی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.
