شەوی رابردوو هێزەكانی ئەمریكا بۆردومانی بارەگای لیوای 40ی حەشدی شەعبیان لە رۆژئاوای كەركووك کرد، كە بەهۆیەوە پێنج چەكداری حەشدی شەعبی كوژران و 18ی دیكەشیان برینداربوون.
لەدوای ئەو هێرشەوە و بەگوێرەی زانیارییەكان حەشدی شەعبی لە كەركوك و موسڵ بەشێك بارەگاكانیان چۆلكردووەو گواستویانەتەوە بۆ شوێنی دیكە، ئەمەش وەک خۆپاراستن لە مەترسی هێرشی دیکە کە بکرێتە سەریان.
لە سەرەتای دەستپێکی هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بەردەوام هێرشی درۆنی دەکەنە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و بنکە و بارەگای هێزەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان.
