زنجیرەیەک هێرش کرایە سەر میلیشیا شیعەکان

بەرەبەیانی ئەمڕۆ زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کرایە سەر پێگەکانی ئەو میلیشیایانەی شیعە کە بەناوی مقاوەمەی ئیسلامییەوە هێرش دەکەن سەر هەرێمی کوردستان و بنکەکانی ئەمریکا.

بە پێی زانیارییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە پارێزگای ئەنبار لیوای ١٨ کە ناسراوە بە لیوای سەرایا خۆراسانی بۆردومان کرا.

لە پارێزگای سەڵاحەدینیش، حەشدی عەشایەری لە چیای مەکحولن و لەژێر چەتری حەشدی شەعبیدا کاردەکەن، کرایە ئامانج.

لە پارێزگای کەرکووکیش لیوای ٤٠ی کەتائیبی ئیمام عەلی لە نزیک بای حەسەن بۆردومان کرا.

لە پارێزگای نەینەواش لیوای ٣٠ حەشدی شەعبی کە بە حەشدی شەبەک ناسراوە لە دەشتاییەکانی نەینەوا بۆردومان کران.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە میدیای میلیشیاکان بڵاویکردوونەتەوە، بۆردومانەکان کوژراو و برینداریان لێکەوتووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە