کۆمپانیای Nothing دەستی کردووە بە بانگەشەکردن بۆ مۆبایلە نوێیەکەی کە بە کامێرا و تایبەتمەندی نایاب تەیار کراوە، تاوەکو ڕکابەری باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید بکات کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەرکەوتوون.
مۆبایلی Nothing Phone (4a) Pro خاوەنی دیزاینێکی جیاوازە، لەگەڵ پەیکەرێکی دژە ئاو و تۆز بەپێی ستانداردی IP65. ڕەهەندەکانی (١٦٣.٧/٧٦.٦/٨) ملم و کێشەکەی ٢١٠ گرامە. هەروەها دوو شوێنی سیمی (Nano-SIM) و تەکنەلۆژیای eSIMی بۆ تەیار کراوە.
ڕوونما (شاشە):
جۆرەکەی AMOLEDـە بە قەبارەی ٦.٨٣ ئینچ.
کوالێتی نیشاندانی (١٢٦٠/٢٨٠٠) پێکسڵە.
لەرەلەرەکەی ١٤٤ هێرتز و چڕی پێکسڵەکانی ٤٤٠ پێکسڵە لە هەر ئینچێکدا.
ئاستی ڕووناکییەکەی دەگاتە ٥٠٠٠ نیتس (nits).
پارێزراوە بە شووشەی Corning Gorilla Glass 7i کە دژە شکان و ڕوشانە.
سیستەم و پڕۆسێسەر:
بە سیستەمی ئەندرۆید ١٦ و ڕووکاری Nothing OS 4.1 کار دەکات.
پڕۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 7 Gen 4 و پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 722ی بۆ دانراوە.
ڕامەکەی ٨/١٢ گێگابایت و میمۆری ناوەکی ١٢٨/٢٥٦ گێگابایت دەبێت.
کامێرا:
کامێرای سەرەکی سێ لێنزی هەیە بە کوالێتی (٥٠+٥٠+٨) مێگاپێکسڵ، پشتگیری تەکنەلۆژیای Dolby Vision HDR دەکات و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە.
کامێرای پێشەوەی (سێڵفی) بە کوالێتی ٣٢ مێگاپێکسڵ هاتووە.
پاتری و تایبەتمەندییەکانی تر:
دەرچەی USB Type-C 2.0 و هەستیاری پەنجەمۆری ژێر شاشەی هەیە.
پشتگیری چیپی NFC دەکات.
پاترییەکەی ٥٤٠٠ میلی ئەمپێرە و پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی ٥٠ وات دەکات.
