براندی “مۆسکڤیتچ”ی ڕووسی لە میانی کۆڕبەندی ForAuto2026، دوو مۆدێلی نوێی لە ئۆتۆمبێلە کرۆس ئۆڤەرە مۆدێرن و ناوازەکانی ئاشکرا کرد.
هەردوو ئۆتۆمبێلی نوێی Moskvich-M70 و Moskvich-M90 بە دیزاینێکی مۆدێرن و شیک جیادەکرێنەوە. کۆمپانیای بەرهەمهێنەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ئۆتۆمبێلانە لەسەر پلاتفۆرمێکی تەواو نوێ دروستکراون کە لە ناوخۆی ڕووسیا پەرەی پێدراوە، و چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتایی چارەکی یەکەمی ئەمساڵ لە بازاڕەکانی ڕووسیا و هەندێک بازاڕی جیهانیدا بخرێنە ڕوو.
ئەم دوو ئۆتۆمبێلە لۆگۆی نوێی “مۆسکڤیتچ”یان پێوەیە، لەگەڵ گڵۆپی LED بە دیزاینێکی شیک، و بە بەرزترین پێوەرەکانی ئاسوودەیی و کات بەسەربردن پڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونێکی لێخوڕینی خۆش بۆ شۆفێر دابین بکەن.
تایبەتمەندییەکانی Moskvich-M70:
ئەم ئۆتۆمبێلە قەبارە ناوەندە، بە دوو جۆر بزوێنەر (سەعاتی ١.٥ و ٢.٠ لیتر) بەردەست دەبێت، لەگەڵ گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٩ خێرایی و سیستەمی پاڵنەری پێشەوە. بڕیارە لە داهاتوودا وەشانی تری لێ بەرهەم بهێنرێت کە سیستەمی پاڵنەری چوار تایەی (4WD) هەبێت. نرخەکەی لە بازاڕەکاندا لە ٢,٦٨٩,٠٠٠ ڕۆبڵ (نزیکەی ٣٥ هەزار دۆلار) دەستپێدەکات.
ڕەهەند و تەکنەلۆژیا:
ڕەهەندەکانی بریتییە لە (٤٦٦/١٨٩/١٦٣) سم، و مەودای نێوان هەردوو تەوەرەی تایەکانی ٢٧٦ سمـە.
تەیار کراوە بە سیستەمی جێگیرکردنی خێرایی (Cruise Control)، سیستەمی ABS، سیستەمی ڕێگری لە خلیسکان لە هەوراز و پێچەکاندا، و سیستەمی خاڵی کوێر (Blind Spot) بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووداو.
خاوەنی شاشەیەکی تاچی پێشکەوتووە کە لە بەرامبەر سوکانەوە درێژ دەبێتەوە تاوەکو ناوەڕاستی داشبۆردەکە.
سیستەمی کارەبایی بۆ کۆنترۆڵکردنی کوشنەکان، گەرمکەرەوەی کوشن و سوکان، لەگەڵ کامێرا و هەستیاری (حەساس)ی پێشەوە و دواوەی هەیە.
تایبەتمەندییەکانی Moskvich-M90:
ئەم مۆدێلە قەبارە گەورەکەیە، بزوێنەرێکی بەنزینی ٢.٠ لیتری و گێڕێکی ئۆتۆماتیکی ٩ خێرایی هەیە. سیستەمی پاڵنەری چوار تایەی هەیە و کوشنەکانی جێگەی ٧ سەرنشین دەبنەوە. هەروەها خاوەنی سیستەمی مۆڵتیمیدیای پێشکەوتوو، شاشەیەکی تاچی گەورە، سیستەمی جۆراوجۆری سەلامەتی، و کامێرای ٣٦٠ پلەیە (رۆئیەی دەوروبەر).
