هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی بەسڕە و لە مووسڵیش دەنگی تەقینەوە بیسترا

بە ئاراستەکردنی درۆن ھێرش کرایە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە و ھاوکات لە شاری مووسڵ دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویان کردەوە کە درۆنێک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە کراوە.
بەپێی زانیارییەکان دڕۆنەکە لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە، کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانیی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.

ھاوکات بەپێی ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکراوەتەوە لە باشووری شاری مووسڵ دەنگی تەقینەوە بیستراوە کە تا ئێستا ھۆکارەکەی نەزاندراوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە