نرخەکەی تەنیا 3 ملیۆن دۆلارە!

ئۆتۆمبێلی گۆردۆن مۆرای T.50s نیکی لاودا (Gordon Murray Automotive T.50s Niki Lauda) ، تاقیکردنەوە کۆتایییەکانی لەسەر مەکۆی بەحرەین ئەنجامدا و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ ڕادەستی کڕیاران بکرێت.

کۆمپانیا بەریتانییەکە (GMA) زانیاری نوێی دەربارەی ئەم ئۆتۆمبێلە بڵاوکردەوە، کە وەشانێکی تایبەتە بە تەنها بۆ ناو حەلبە و پێشبڕکێ، و پەرەپێدراوی وەشانی جادەیی T.50 یە.

ئۆتۆمبێلی جۆری T.50 کە تایبەتە بە ڕێگاوبانە گشتییەکان، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٠ پەردەی لەسەر لادرا و بەرهەمهێنانی تەنها بە ١٠٠ دانە سنووردار کرا. بەڵام وەشانی تاقیکاریی یەکەمی ئۆتۆمبێلی T.50s کە تایبەتە بە تڕاک و پێشبڕکێکان، لە ساڵی ٢٠٢١ دەرکەوت؛ ئێستاش ئەم ئۆتۆمبێلە نوێیەی کۆمپانیاکە زۆر نزیکبووەتەوە لەوەی بگاتە دەستی کڕیاران، بە نرخێک کە دەگاتە نزیکەی ٣ ملیۆن دۆلار.

ئۆتۆمبێلی T.50s پشت بە بزوێنەرێکی V12 دەبەستێت بە قەبارەی ٣.٩ لیتر کە لەلایەن کۆمپانیای کۆزۆرس (Cosworth) پەرەی پێدراوە؛ ئەم بزوێنەرە هێزی ٧٦١ ئەسپ لە ١١,٥٠٠ خول لە خولەکێکدا بەرهەم دەهێنێت، و ئەوپەڕی خێرایی خولانەوەی (Redline) دەگاتە ١٢,١٠٠ خولەک لە خولەکێکدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە