پارشێو باران و بەفر بارین دەستپێدەكاتەوە

شەپۆلێکی تری بەفر و بارانبارینی لاواز بۆ ماناوەند به دوو قۆناغی جیاواز هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، قۆناغی یەکەم ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممەڕێکەوتی (٤/ ٣/ ٢٠٢٦) بۆ کاتی پارشێو دەستپێدەکات سەرەتای بارانەکەش ئێوارەی ئەمڕۆ لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە دەستپێدەکات بۆ درەنگانی شەو تەواوی ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و موسڵ و دەوروبەری دەگرێتەوە.

ڕاشیگەیاند، لەکاتەکانی نزیک لەخۆرهەڵاتن بەدواوە لەڕۆژی پێنج شەممە (٥/ ٣/ ٢٠٢٦) کاریگەری شەپۆلەکە فراوانتردەبێت دەگاتە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان.

ئاماژەی بەوەشدا، بڕ و جۆری بارانەکە بەپێی شوێن و کات دەگۆڕێت لەناوچە شاخاوییەکانی دهۆک و هەولێر و سۆران و ڕاپەڕین بارانەکەی لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت و زۆرترین بڕی باران لەو ناوچانە دەبارێت لەناوچە دەشتاییەکانی هەولێر و کەرکوک و گەرمیان نمەباران دەبێت لەهەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند.

ڕوونیشی كردەوە، پلەکانی گەرما ( ٣-٥) پلەی سیلیزی دادەبەزێت لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەهۆی کاریگەزی بارستەهەوای ساردی جەمسەری ئەگەری بەفرین هەیە و باران لەهەموو ناوچەکان دەبارێت ئەگەر یەک بۆ دوو كاتژمێریش بێت.

گەڵۆزی پێشبینی ئەوەشی كرد، قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو و ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە (٧ و ٨)ی مانگ دەستپێدەکات و کاریگەری ئەم شەپۆلە بەپچڕپچڕی هەتا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەیە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە