داوای درێژکردنەوەی پشووی خوێندنگاکان دەکرێت

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، رایگەیاند، داوا دەكەن بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە و بەردەوامی شەڕو ململانێیەكان، پشووی خوێندن درێژ بكرێتەوە.

دەشڵێت: ئەو داواكارییە لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و پاراستن و سەلامەتیی گیانی مامۆستایان و خوێندکارانە.

یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان داوا لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕۆژی شەممە كە وا بڕیارە كۆبوونەوەیەک ئەنجامبدرێت لە بارەی پشووی خوێندن، داوای درێژكردنەوەی پشووی خوێندن بۆ كاتێكی نادیار دەکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە