ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخى نهوت له بازاڕهكانى جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەشێوەیەک نەوتی برێنت بە 82.81 دۆلار و نەوتی خاوى تەکساس بە 75.59 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 1.88% بەرزبووە و نرخى هەر بەرمیلێک گەیشتە 82 دۆلار و 81 سەنت، هاوکات نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی 1.60% نرخەکەی بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێکی بە 75 دۆلار و 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
شارەزایان هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران و داخستنی گەروی هورمز دەگەڕێننەوە.
