کەشناسی: ئەمشەو لەم ناوچانە بەفر دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەوری تەوا دەبێت، لەگەڵ بارینی بەفر لە سەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان تا نیوە شەو پاشان بۆ بەرەبەیان بەفر بارین تەنها لە ناوچە سنورییەکانی باکوور دەبارێت، هەروەها ئەگەری دروست بوونی تەمێکی سووک هەیە.

دەشڵێت: نزمترین پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان لە ژێر سفری سیلیزیەوە دەبێت و شەختە و بەستەڵەک ڕوودەدات.

ئەمەش بارانی 12کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمە
هەولێر 0.2 ملم
پیرمام 0.6 ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ باریوە
چەمچەماڵ 0.2 ملم
دهۆک 1.2 ملم
ئاکرێ 0.8 ملم
ئامێدی 1.2 ملم
بامەرنێ 9 ملم
بارزان 9.6 ملم
بازیان 1.6 ملم
خەبات 0.2 ملم.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە