وادەی دابەشکردنی ماستەر کارد بۆ کارمەندانی سندوق راگەیەندرا

ئۆفیسی هەڵبژاردنی هەولێر شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندوق و کاتی دابەشکردنی “ماستەرکارد” ڕادەگەیەنێت.

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٦ی شوباتی ٢٠٢٦)، بڕی کرێی ئەو کارمەندانەی ڕاگەیاند، کە لە ناوەندەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ٢٠٢٥ بەشدار بوون، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست دەکرێت بە دابەشکردنی کارتەکانی “ماستەرکارد”.

ئەحمەد مازن یوسف، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسی هەڵبژاردنی هەولێر ڕاگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١ی ئازاری ٢٠٢٦، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی ١٤,٠٣٨ کارتی ماستەرکارد بەسەر کارمەندانی سەر سندوقەکاندا.

بەپێی بڵاوکراوەکە، دەبێت کارمەندەکە بەشێوەی کەسی سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکات، و پێویستە کارتی نیشتمانی یان کارتی دەنگدەر پێ بێت. هاوکات تەنها بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

حکومەت بڕی پارەکەی بەپێی ناونیشان و جۆری کارمەندەکە بەم شێوەیە دیاری کردووە:

١. بۆ فەرمانبەرانی حکومی:

هەماهەنگیکاری ناوەندی دەنگدان: ٣٠٠ هەزار دینار.

بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان: ٢٠٠ هەزار دینار.

کارمەندی ناوەند یان وێستگە: ١٥٠ هەزار دینار.

٢. بۆ خوێندکاران و دەرچووان:

هەماهەنگیکاری ناوەندی دەنگدان: ٤٠٠ هەزار دینار.

بەڕێوەبەری وێستگەی دەنگدان: ٣٠٠ هەزار دینار.

کارمەندی ناوەند یان وێستگە: ٢٥٠ هەزار دینار.

٣. بۆ کارمەندانی یەدەگ (٥٪):

فەرمانبەری حکومی: ٥٠ هەزار دینار + سوپاس و پێزانین.

خوێندکار یان دەرچوو: ١٠٠ هەزار دینار.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئۆفیسەکە جەختی کردەوە، کە نابێت کرێی هەردوو ڕۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی کۆبکرێتەوە، مەگەر لە حاڵەتێکدا ئەگەر کەسەکە لە هەردوو ڕۆژەکەدا کاری کردبێت، ئەوا تەنها بڕی ١٠٠ هەزار دینار وەک قەرەبوو بۆ ڕۆژی دووەم بۆ پارەکەی زیاد دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە