ئۆپڵ ٩٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەکێشێتەوە

ئۆپڵ بەهۆی کێشەی “ئێرباگ”ەوە زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە جیهاندا دەکێشێتەوە

کۆمپانیای Opel ڕایگەیاند کە پڕۆسەیەکی فراوانی کێشانەوە (Recall) بۆ زیاتر لە ٩٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلی خۆی لە سەرتاسەری جیهاندا دەستپێکردووە، ئەمەش بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی لە کیسە هەواییەکانی پاراستن (وسادات الأمان الهوائية/Airbags).

هۆکاری کێشانەوەکە چییە؟

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە کردووە, کە کێشەکە لەو ئێرباگانەدایە کە لە لایەن کۆمپانیای Takataی ژاپۆنییەوە دروستکراون. کێشەکە پەیوەندی بە ئامێری فووکردن لە کیسە هەواییەکە هەیە؛ لە کاتی ڕووداو و ئاوسانی کیسەکەدا، ئەگەری هەیە پەستانێکی زۆر لە ناویدا دروست ببێت، ئەمەش دەبێتە هۆی تەقینی بەرگی دەرەوەی کیسەکە و بڵاوبوونەوەی پارچە مێتاڵی ورد بۆ ناو ژووری ئۆتۆمبێلەکە، کە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی شۆفێر و سەرنشینەکان دروست دەکات.

کام مۆدێلانە دەگرێتەوە؟

ئەم کێشانەوەیە ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٨ بەرهەم هێنراون، لە جۆرەکانی:

Astra , Cascada , Meriva , Mokka , Vectra , Zafira , Signum

خاوەن ئۆتۆمبێلەکان چی بکەن؟

خاوەنی ئەم مۆدێلانە دەتوانن لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی ئۆپڵ و بەکارهێنانی کۆدی (VIN)ی ئۆتۆمبێلەکانیان، یان لە ڕێگەی بریکارە فەرمییەکانەوە دڵنیا ببنەوە. ئەگەر ئۆتۆمبێلەکانیان کێشەکەی هەبێت، کۆمپانیاکە بە شێوەیەکی بێبەرانبەر کیسە هەواییەکانیان بۆ دەگۆڕێت.

کێشەی کیسە هەواییەکانی کۆمپانیای “تاکاتا” بە یەکێک لە گەورەترین قەیرانەکانی مێژووی پیشەسازی ئۆتۆمبێل دادەنرێت. لە ساڵی ٢٠١٣وە بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ملیۆنان ئۆتۆمبێل لە مارکە جیاوازەکانی جیهان کێشراونەتەوە و تا ئێستاش کاریگەرییەکانی بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە