تیمی شوێنەواری ناوخۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور و بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری هەولێر، پەردە لەسەر نهێنییەکی مێژوویی گەورە لادەدەن.
لە قووڵگەیەکدا (Trench) لە ناوچەی باغلومنارە، گۆڕێکی بەکۆمەڵ دۆزراوەتەوە کە دەکرێت مێژووی سیاسی و ئایینی شانشینی ئەدیابین بگۆڕێت.
گرنگترین زانیارییەکان:
١٠٠ کەلەسەری مرۆیی: تا ئێستا پاشماوەی ١٠٠ کەس لەناو یەک قووڵگەدا دۆزراونەتەوە.
دۆزراوە ناوازەکان: پارەیەکی کۆن، دوو خڕخاڵی بڕۆنز، دوو مرواری ملوانکە و بازنێکی ئاسن لەگەڵ تەرمەکاندا بوون.
تێڕامانی زانستی: سەرەڕای ژمارەی زۆری تەرمەکان، تەنها ٤ پارچە گۆزە دۆزراونەتەوە، کە ئەمەش جێگای تێڕمانی قووڵی شوێنەوارناسانە.
گریمانەکان: ئایا ئەمە ئەنجامی ململانێی خوێناوی ئایینی بووە لە سەردەمی شازادە هێلینە؟ یان کوشتارێکی ساسیانییەکان؟ یاخود پەتایەکی کوشندەی وەک تاعوون؟
بۆ یەکلاییکردنەوەی ڕاستییەکان، نمونەی DNA ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ کراوە بۆ پشکنینی وردی زانستی. پسپۆڕان پێشنیار دەکەن شوێنەکە وەک مۆنۆمێنتێکی نیشتمانی بپارێزرێت.


