بەرگری شارستانی هەولێر دوو هاووڵاتیان لەمردن ڕزگار کرد

لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر، بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لەژوورەکەیان دانیشتووانی ماڵەکە ڕووبەڕووی مەترسی بوونەوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵێک کە بۆ “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی قسەی کرد، بەرگری شارستانی هەولێر دوو هاووڵاتیان لەمردن رزگارکرد کە بە هۆی نەمانی ئۆکسجینەوە ڕووبەڕووی مەترسی ببوونەوە.

وتیشی،، جگە لەو دووکەسە ژمارەیەکی تریش لە دانیشتووانی ماڵەکە تەندروستیان تێکچووبوو و بەهەمان شێوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام دوو کەسیان تەندروستیان زۆر خراپ بووە لەگەڵ گەیشتنی تیمی بەرگری شارستانی ئۆکسینیان بۆ دانان و چارەسەری سەرەتاییان بۆ کردن.

بەپێی وتەی ئەو شایەتحاڵە پێدەچێت هۆکاری ڕووداوەکە بەهۆی هەڵکردنی سۆپا یان غازەوە بووبێت و ئۆکسجین لەژوورەکەیان نەماوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە