نەقیبی رۆژنامەنووسان و وەزیری شارەوانی تاووتوێی پێدانی زەوی ڕۆژنامەنووسانیان کرد

ئەمرۆ سێشەممە، ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی رۆژنامەنووسان بە یاوەری حسامەدین سەرداری، راوێژکاری یاسایی ئەنجوومەنی سەندیکا، سەردانی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار یان کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان، بەرنامەی سەردانەکە بریتی بوو لە گفتوگۆ کردن لەسەر پرسی زەوی رۆژنامەنووسان و گرێبەستی زەوی باڵەخانەی ئەنجوومەنی سەندیکا.

دەشڵێت: هەموو پاڵپشتیەکی بۆ سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان دەربری و لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی، ئەنجوومەنی سەندیکا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە داهاتوو دەگرێتەبەر.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە