پێشبینی ڕەنگی ئایفۆن 18کرا

دوای سەركەوتنی “پرتەقاڵییەكە”؛ ئایفۆن ١٨ بە ڕەنگی سووری تۆخ دەخرێتە بازاڕەوە.

دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی کە ڕەنگی پرتەقاڵی لە ئایفۆن ١٧ پرۆ ماکس بەدەستی هێنا، کۆمپانیای ئەپڵ خەریکی تاوتوێکردنی بڕیارێکی نوێیە بۆ نەوەی داهاتووی مۆبایلەکانی. بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی “بلومبێرگ”، ئەپڵ بە نیازە ئایفۆن 18 پرۆ و پرۆ ماکس بە ڕەنگێکی “سووری تۆخ” (Dark Red) بخاتە ڕوو.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەم بڕیارەی ئەپڵ دوای ئەوە دێت کە ئایفۆن 18ـی پرتەقاڵی لە بازاڕە جیهانییەکان، بەتایبەت لە چین، فرۆشێکی بێوێنەی هەبوو، بە جۆرێک کە چاودێران ڕەنگەکەیان بە ڕەنگی پرتەقاڵیی ناوداری مارکەی “هێرمیس” دەچواند.

هەندێک زانیاریی تر کە ماڵپەڕی “Apple Insider” بڵاوی کردوونەتەوە، ئاماژە بەوە دەدەن:

  • دیزاین: نەوەی نوێی ئایفۆن (iPhone 18) گۆڕانکارییەکی گەورە لە دیزاینەکەیدا نابێت، چونکە دیزاینی ئێستای ئایفۆن ١٧ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست هێناوە.

  • ڕەنگە تاقیکارییەکان: ئەپڵ بیر لە ڕەنگی قاوەیی و وەنەوشەییش کردووەتەوە، بەڵام پێدەچێت ئەمانە تەنها پلەی جیاوازی سوورەکە بن بۆ تاقیکردنەوە.

  • مۆبایلی نۆشاو (Foldable): پێشبینی دەکرێت مۆبایلە نۆشاوەکەی ئەپڵ بە ڕەنگە کلاسیکییەکان (ڕەساسی، ڕەش، یان زیوی) بێت و ڕەنگی صارخی بۆ بەکارنەهێنرێت.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەپڵ ڕەنگی سوور بەکاربهێنێت، پێشتر لەژێر دروشمی “Product Red” و بە هاوکاری مانگی سوور، مۆبایلی سووری گەشی بەرهەمهێناوە، بەڵام ئەمەیان جیاواز دەبێت و وەک ڕەنگێکی بنەڕەتی و کوالێتی بەرز (Premium) بۆ جۆری “پرۆ” پێشکەش دەکرێت.

تا ئێستا دیار نییە کە ئایا سوورە تۆخەکە شوێنی پرتەقاڵییەکە دەگرێتەوە، یان ئەپڵ بڕیار دەدات هەر چوار ڕەنگەکە بەیەکەوە بهێڵێتەوە.

سەرچاوە: بلومبێرگ

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە