Tecno مۆبایلێکی کوالێتی بەرز بۆ وێنەگرتن دەخاتە بازار

کۆمپانیای Tecno نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند، کە بە باشترین تایبەتمەندی و کامێرا تەیار کراوە بۆ ئەوەی ببێتە ئامرازێکی ناوازە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی ڕوونی بەرز (High Resolution) دەکەن.

تایبەتمەندییەکانی کامێرا:

  • کامێرای سەرەکی: سێ هاوێنەیی (Trifocal) بە ڕوونی (٥٠+٥٠+٨) مێگاپێکسڵ، کە هاوێنەی Telephoto و Ultrawide لەخۆدەگرێت.

  • کامێرای پێشەوە: ٣٢ مێگاپێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە کوالێتی FHD و بە خێرایی ٣٠ وێنە لە چرکەیەکدا (fps) هەیە.

دیزاین و بەرگری:

  • هەیکەلی مۆبایلەکە: دژە ئاو و تۆزە بەپێی ستانداردی IP68/IP69K.

  • بەرگری: دژە شکان و زەبرە بەپێی ستانداردی سەربازی MIL-STD-810.

  • ڕەهەندەکان: (١٦٢.٤ / ٧٧ / ٧.٤) ملم.

ڕونمای مۆبایل (Screen):

  • جۆر: AMOLED.

  • قەبارە: ٦.٧٨ ئینج.

  • ڕوونی پیشاندان: (١٢٠٨ / ٢٦٤٤) پێکسڵ.

  • تێکڕای نوێبوونەوە (Refresh Rate): ١٤٤ هێرتز.

  • چڕی پێکسڵ: ٤٢٩ پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا.

  • پارێزگاری: بە شوشەیەکی زۆر بەهێز و دژە ڕوشان و شکان پارێزراوە.

سیستەم و کارپێکەر:

  • سیستەمی کارکردن: ئەندرۆید ١٤ (Android 14) لەگەڵ ڕووکاری بەکارهێنەری HIOS 16.

  • پڕۆسێسەر: Mediatek Helio G200 Ultimate.

  • پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G57 MC2.

  • بیرگەی کاتی (RAM): ٨ گێگابایت.

  • بیرگەی ناوخۆیی: ٢٥٦ گێگابایت.

تایبەتمەندییە زیادەکان:

  • پەیوەندی: دوو شوێنی سیمی (SIM Card)، دەرچەی USB Type-C 2.0، تەکنەلۆژیای NFC، و ڕادیۆی FM.

  • کۆنترۆڵ: تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێرە کارەباییەکان لە دوورەوە.

  • ئاسایش: هەستەوەرێکی پەنجەمۆر (Fingerprint Scanner) کە لە ژێر شاشەکەدا جێگیر کراوە.

  • باتری: ٦١٥٠ میلی ئەمپێر، لەگەڵ بارگاوییکەرەوەی خێرا (Fast Charger) بە توانای ٤٥ وات.

سەرچاوە: gsmarena

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە